بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە کە لە سەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، سێ ئەندامی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستگیرکران کە بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون.
تیرۆریستەکان لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان ناوە بەوەی ئەندامی داعش بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناسناوی ئەبوو بەدرانە کە بەشداری لە چەند پەلامارێکی تیرۆریستیدا کردووە، لە نێویشیاندا هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی فاتح لە پارێزگای ئەنبار و کوشتی موختاری ناوچەی ئەوتیبان لە ڕومادی و کوشتنی چوار هاووڵاتی دیکە لەو شارە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئەوەشی خستەڕوو کە تیرۆریستی دووەم لە دیوانی سەربازیی داعش کاریکردووە و سێیەمیشیان چەکداریی بۆ کردوون.
Your Comment