دەسپێشخەریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئازادیی منداڵانی داعش لە گرتووخانەکانی کوردستانی سووریا

بەشی جیهان- یاریدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا پێشنیاری کردووە منداڵە داعشە بەندکراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چەند گوندێکی تایبەت یان ئەوەی کە بدرێنە بنەماڵە کوردەکانی سووریا و وڵاتانی بیانی تێچووی بەخێو کردنیان تا کاتی دیاری کراو لە ئەستۆ بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سندووقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخی منداڵە داعشەکان کە لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سوروریان ڕاگەیانڕدووە. بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە نزیک لە 800 منداڵی تەمەن 10 تا 17 ساڵ لەگەڵ چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریادان و ڕەنگە ژمارەیێکیان لە هێرشەکەی داعشدا بۆسەر گتووخانەی حەسەکە گیانیان لەدەست دابێت بان وتن بووبن.

یونیسێف داوا دەکات بەزووترین کات منداڵە داعشەکان لە زیندانەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ئازاد بکرێن.

بەڵام پیتێر گالبریت باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا و هەروەها یاریدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا لە یادداشتێکدا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە، جەخت لە ئامادە کردنی ئەم مینداڵانە دەکات بۆ گێڕانەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

ناوبراو ئاماژە دەکات بەوەی کە لە ئێستادا ژمارەیێک لەو منداڵانە لەلایەن خانەوادە کوردەکانی سووریاوە بەخێو دەکرێت و داوا دەکات بەستێنی هاوشێوە بۆ ئەو منداڵانەی لە زیندانەکاندا ماونەتەوە فەراهەم بکرێت.

یاریدەرەکەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا، داوا دەکات گوندێکی چکۆلە تایبەت بۆ بەخێو کردنی منداڵە داعشەکان بکرێتەوە تا ئەو کاتەی کە چارەنووسی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان ڕوون دەکرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەشی داوە بەوەی کە لە ئێستادا ژمارەیێک لە منداڵە داعشەکان لە لایەن بناماڵە کوردەکانەوە بەخێو دەکرێن و پێشنیار دەکات ژمارەیێکی دیکەشیان بەشێوەی کاتی بدرێن بە خانەوادە کوردەکان.

پیتێر گالبریت یاریدەرەکەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەڵێت: تێچوو مانگانەی بەخێو کردنی ئەم منداڵانە نزیک لە 10 ملیۆن دۆلار بەراورد دەکرێت و داوا لە وڵاتانی بیانی بەتایبەت ئەمریکا دەکات ئەم تێچووە کەمە لە ئەستۆ بگرن و کۆتایی بە ژیانی تاڵی منداڵە داعشەکان بێنن.

News Code 4994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha