بە هاوبەشییە بەهێزەکەمان لەگەڵ ئەمریکا جارێکی دیکە  لە دڵی داعشمان دا

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایدەگەیێنێت بە هاوبەشییە بەهێزەکەیان" لەگەڵ ئەمریکا جارێکی دیکە  لە دڵی داعشیان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 3-2-2022 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سوپای ئەمریکادا ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، سەرکردەی باڵای داعش کە لە دوای کوژرانی ئەبو بەکر بەغدادی لە ساڵی 2019 خەلافەتی داعشی وەرگرت؛ کوژرا و پاشان سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکەی کوژرانی خەلیفەی داعش، لەلایەن هەسەدەوە یارمەتی دراون.

لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە توویتێکدا سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ "پاڵپشتییە" بەردەوامەکەیان، سوپاسی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئیدلیب کە تێیدا ئەلقوڕەیشی-ی سەرکردەی داعش کوژرا.

کۆبانی لە بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا دەڵێت: "لە رێگەی هاوبەشییە بەهێزەکەمانەوە، ئێمە جارێکی دیکە لە دڵی داعشمان دا".

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گوتیشی، ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی دەستی لە رووداوەکەی زیندانی غوێرانی حەسەکەدا هەبوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 121 کەس لە شەڕڤان، کارمەندانی زیندانەکە و خەڵکی سڤیل.

News Code 4961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha