بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە ئاسایشی عێراق دەکات و پارێزگاریشی لێدەکات، هەروەها پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکوومەتی وڵاتەکە بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و یەکپارچەیی دەکات.
خەتیبزادە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جۆرە کارانە نائارامی لە عێراق بڵاو دەکەنەوە و جێگەی دڵخۆشین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت خراپەکاری لە عێراق بڵاو بکەنەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جۆرە هێرشانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی حکوومەتی عێراق پێشکێشی هاووڵاتییانی دەکات.
Your Comment