٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٢:٤٤
هێرشێکی داعش لە باکووری بەغدا تێکشکێنرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، شەوی رابردوو هێرشێکی داعش لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا تێکشکێنراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوە كردووە، لیوای 12ی حەشدی شەعبی بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانی هێرشێکی داعشیان لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا تێکشکاندووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داعش ویستویەتی خۆی بگەیەنێتە ناوچەی تل تاسەی ناوچەی مەشاهد لە تارمیە، بۆیە لەئێستادا و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزێکی فراوان لە تارمیە کۆ کراوەتەوە.

لە عێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادی کردووە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبوونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردووە.

News Code 4889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha