بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ پێنج شەممە سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق رۆژی وەرگرتنى ناوەکانی پۆستى سەرۆک کۆمار و هەڵبژاردن بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد کە بەپێی راگەیەنراوەکە رۆژى دووشەممەى داهاتوو ناوی ئەو کاندیدانەى خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە رادەگەیەنرێن.
هەروەها پەرلەمانى عێراق بریاریش دا کە رۆژى ٧ی شوباتى داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لەناو پەرلەمان بەڕێوە بچێت.
بەپێی دوایین زانیارییەکان تائێستا نزیکەى ٢٦ کەس خۆیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندید کردووە.
Your Comment