مومکینە پەرلەمانی عێراق گرفت بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت مەترسیی ئەوە هەیە پەرلەمانی عێراق گرفت بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بڕیارە رۆژی دووشەممە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و وردەکاری رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و دواین هەوڵەکانی حکوومەت بۆچارەسەری کێشە داراییەکان بۆ پەرلەمانتاران روون بکرێتەوە.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بەوێستگەنیووزی رایگه‌یاندووە: لە کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە 28ی ئەم مانگەدا باس لەوردەکاری رێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لەبارەی مووچە و نەوت دەکرێت، "گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کە لایەنی کارگێڕی و سیاسیی کۆبووەنەوەکانی شاندی هەرێم لە بەغدا چۆن بووە و گوێبیستی شاندەکە دەبین لە چۆنیەتی رێککەوتنی هەردوولا و زانینی ئەوەی کە پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021دا چەند دەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، هەولێر و بەغدا ئیرادەیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئێمە پێمانوایە مەترسی بۆ رێککەوتنی هەردوو حکوومەت لە پەرلەمانی عێراق دەبێت لەئەگەری رەتکردنەوە یان دەستکاری کردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێویستی دەزانین سەرکردایەتی سیاسی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستبە دانوستان بکات بۆ دروست کردنی پشتیوانی سیاسی بۆ رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha