بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ دۆسێچ فەرماندەی ئۆفیسی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عێراق و کۆلۆنێڵ تاد بۆرۆس بەرپرسی تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە هەولێر کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەیەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێم تاوتوێ کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەکڕیزی و هاوبەشی هێزەکان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەکەدا، لەوبارەیەوە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە: لەئێستادا هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان پێویستیەکی حەتمییە و جێگەی پێزانینی زۆری ئەوانە.
لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی هاوپەیمانان لە عێراق رایانگەیاندووە: هەوڵەکان لەبارەی رێکەوتنەکانی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ پێکهێنان و کەوتنە ئەرکی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامی هەیە و بڕیاریشە لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی ئەمنی کە ئێستا لەکۆتا کارەکانیدا دەست بەمەشق بکرێت و رۆڵیان پێ بدرێت.
وتوشیانە ئەوان لێرەن و بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان، بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوشان لەگەڵ سوپای عێراقدا ساز و ئامادە بکەن لەبەرامبەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستان.
Your Comment