هێزەکانی سووریای دیموکرات گرتووخانەی حەسەکەیان کونترۆڵ کردەوە/ 28 چەکداری داعش کوژران

بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گرتووخانەی حەسەکە ئێستا لە کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتە.

هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری مەسەدە لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەوڵی زیندانیانی داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە بۆ هەڵاتن و هێرشی چەکدارەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستیە بۆسەر زیندانەکە و وتی: زیندانیانی داعش لەنێو زیندانەکەتا هەڵمەتێکیان بۆ هەڵاتن دەست پێکرد و هاوکات چەکدارەکانی ئەو گرووپە لەدەروەی زیندان بەنیازی ئەوە بوون زیندانیان ئازاد بکەن.

نوێنەرەکەی مەسەدە وتیشی: پاش هێرش کردنە سەر زیندانەکە ژمارەیێک لە بەندکراوان هەڵاتن بەڵام پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرانەوە و گەڕێندرانەوە بۆ گرتووخانەکە و ئێستاش لە کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردە سەر زیندانەکە بۆ گەڕەکەکانی زهور هەڵاتن و مه‌ده‌نیه‌کانیان وه‌ک قه‌ڵغانی زیندوو به‌کارهێناوه‌ و لە وەڵامدا هەسەدە خەڵکەکەی لە گەڕەکەکان دەرباز کرد و شەڕێکدا خەریکی لەناوبردنی هێرشبەرانن.

هۆشەنگ دەروێش جەختی کردەوە: ژمارەیێک زۆر لە چەکدارە هێرشبەرەکان لە ئێستادا کوژراون و بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەیان دەگاتە 28 چەکدار.

News Code 4809

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha