بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە سەرکۆنە کرد.
هەر لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
Your Comment