کوردپرێس: سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردی ڕاگەیاند: هێرشەکەى داعش بۆ سەر بارەگاى سریەى یەکەمى فەوجى یەکەمى سوپا بووە لە ناوچەى تالعە لە ناحیەى عوزێم، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى سریەکە کوژراون كە ژمارەیان تا ئێستا 11 سەربازن.
سەرچاوەکە وتیشى هێزێکى سوپا گەیشتووەتە شوێنى هێرشەکە و قوربانییەکانیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.
Your Comment