بە نێوەندگیریی ئەمریکا دەروازەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەر بە مەرج دەکرێتەوە

بەشی جیهان- نەگوێرەی نووسراوێکی گۆڤاری ئەلەکترۆنی مۆنیتۆری ئەمریکا دەروازەی سێمالکا/فیش خابوور لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا پاش یەک مانگ لە داخرانی لەلایەن هەولێرەوە، بە مەرج دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەروازەی سێمالکا/فیش خابوور نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ زیاتر لە مانگێکە بەهۆی ناکۆکیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری کوردی داخراوە. بەڵام گۆڤاری مۆنیتۆری ئەمریکی ئەمڕۆ باسی لە کردنەوەی بەمەرجی ئەم دەروازەیە بە نێوندگیریی ئەمریکا کردووە.

هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە هاوپەیمانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دێنە ئەژمار زیاترین کەرەستەکانی خۆیان لەم دەروازەوە دەگەیێننە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەم گۆڤاەر ئیدیعا دەکات بەپرسانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندییان دەربڕیوە کە دەروازەی سێمالکا/فیش خابوور هەموو مانگێک دووجار بۆ هاتوچۆی کارمەندان و ناوەندەکانی فریاگوزای بکرێتەوە و هێزەکانی هاوپەیمانانیش بەبێ هیچ سنووردانیانێک هەموو ڕۆژێک بتوانن لە دەروازەکەوە تێپەڕن بەو مەرجەی لیستی ئەو کەسانە لە دەروازەکەوە هاتوچۆ دەکەن ڕابگەیێندرێت.

هەرێمی کوردستان دوو مەرجی بۆ کردنەوەی دەروازەکە داناوە یەکەم ئەوەی کە دەزگای خەیرخوازیی بارزانی مۆڵەتی ئیدارەی خۆسەری پێبدرێت بۆ چالاکی کردن لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و دووهەم کۆتاییهێنان بە مانگرتنی ناڕەزایی لە دیوی کوردستانی سووریاوە لەدژی هەرێمی کوردستان.

News Code 4790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha