سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و  باڵیۆزى سویسرا په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سویسرا تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى، پێشوازیى له‌  لوکاس گاسه‌ر باڵیۆزى سویسرا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێکى یاوه‌رى کرد که‌ له‌ عه‌ممانه‌وه‌ کاره‌کانى به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وەکەی نێوان سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى سویسرا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سویسرا تاوتوێ کرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌ گرنگیى کردنه‌وه‌ و ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ له‌ به‌غدا کرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق به‌گشتى کرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون که‌ فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى له‌ عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ و گرنگه‌ عێراقییه‌کان بۆ پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات بگه‌نه‌ لێکگه‌یشتنى هاوبه‌ش و حکوومه‌تى داهاتوو و پرۆسه‌ى سیاسى به‌گشتى کۆکه‌ره‌وه‌ و له‌ خزمه‌تى سه‌قامگیریى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق و هه‌موو پێکهاته‌کانى و له‌ ئاستى‌ ته‌حه‌دییه‌کانى به‌رده‌میدا بێت.

نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ گرنگه‌ له‌ عێراق سه‌قامگیریى سیاسى هه‌بێت و ڕێگه‌یه‌ک بۆ پێکه‌وه‌کارکردن و هاوبه‌شى بدۆزرێته‌وه‌ و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌تایبه‌تى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا که‌ ئیراده‌ و بڕیارى سیاسى پێویسته‌، هه‌روه‌ها پابه‌ندى به‌ ده‌ستووره‌وه‌ بکرێت و فیدرالى بچه‌سپێت، کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌ پشتیوانی کردنى عیراق به‌رده‌وام بێت.

دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.

News Code 4785

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha