مەسروور بارزانی و باڵیۆزی سویسرا پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم پێشوازیی لە لوکاس گاسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسڕا کرد.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی هەمەجۆر کردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتی سویسرا کرد بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن، سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ باڵیۆزخانە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و ھاندانی هاتنی کۆمپانیاکانی سویسرا بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

News Code 4775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha