بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئێستا بەپێی دەستوور دەتوانن تانە پێشكەش بكەن بۆ گەڕانەوەی دوو كورسی فراكسیۆنەكەیان لە نەینەوا و هەولێر.
ناوبراو وتووشیەتی، بۆیە ئێستا كار دەكەن و هەوڵ دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو كورسییە بە شێوەیەكی یاسایی لە دادگای فیدراڵی، چوونكە مافی خۆیانە و دەستووریش رێگای داوە كە رێكاری یاسایی بگرینەبەر.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان پارتی كە خاوەنی 33 كورسی بوو 2 كورسی لە پارێزگاكانی هەولێر و نەینەوا لە بەرژوەندی یەكێتی لەدەست دا و حزبەكە ئەو كارە رەت دەكاتەوە.
Your Comment