پارتی دیموکراتی کوردستان كار دەکات بۆ بەدەستهێنانەوەی 2 كورسیەكەی لە پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەكات، لە ‌ماوەی داهاتوودا بەپێی رێكاری یاسایی، كار دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی دوو كورسی پەرلەمانیی فراكسیۆنەكەیان لە نەینەوا و هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئێستا بەپێی دەستوور دەتوانن تانە پێشكەش بكەن بۆ گەڕانەوەی دوو كورسی فراكسیۆنەكەیان لە نەینەوا و هەولێر.

ناوبراو وتووشیەتی، بۆیە ئێستا كار دەكەن و هەوڵ دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەو دوو كورسییە بە شێوەیەكی یاسایی لە دادگای فیدراڵی، چوونكە مافی خۆیانە‌ و دەستووریش رێگای داوە كە رێكاری یاسایی بگرینە‌بەر.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان پارتی كە خاوەنی 33 كورسی بوو 2 كورسی لە پارێزگاكانی هەولێر و نەینەوا لە بەرژوەندی یەكێتی لەدەست دا و حزبەكە ئەو كارە رەت دەكاتەوە.

News Code 4732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha