تووشبوونی 2394 کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیێندرا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 30 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 132 هەزار و 2 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 23ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 2394 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 214 هەزار و 781 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 30 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 2 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 58 هەزار و 586 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 4705

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha