بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری سه‌رۆکی وه‌فدی پارتی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویه‌تی: "له‌هه‌ندێک که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مه‌به‌ست لێدوانێک به‌ناوی منه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه گوایه پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆک کۆمار بووه، هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرت و لێدوانانه دووره له‌ڕاستیه‌وه و ئێمه لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌مان نه‌داوه".
هۆشیار زێباری ڕاشیگه‌یاندووه: "پۆستی سه‌رۆک کۆمار پۆستێکی سیادی گرنگه بۆ عێراق و پێویسته لەناوخۆی کورددا رێککەوتن و ته‌وافقی له‌سه‌ر بکرێت".
ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هۆشیار زێباری له‌کاتێکدایه که مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی میدیا عێراقییەکان رایگەیاند: "بەگشت لایەک ڕادەگەیه‌نین کە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێکی لابەلا و لەژێر هەر ناو و ناونیشانێک بێت، پەیوەندی بەسیاسەتی پارتییەوە نییە و با وەک ڕای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمار نەکرێت".
Your Comment