ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی پارتی‌: دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نەبووینە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی پارتی‌ ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ حیزبه‌که‌ی‌ دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بووبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری سه‌رۆکی‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان ‌و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویه‌تی‌: "له‌هه‌ندێک که‌ناڵی‌ ڕاگه‌یاندن‌ و تۆڕی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌مه‌به‌ست لێدوانێک به‌ناوی‌ منه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ده‌ستبه‌رداری‌ پۆستی‌ سه‌رۆک کۆمار بووه‌، هه‌موو ئه‌و ڕاپۆرت ‌و لێدوانانه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه ‌و ئێمه‌ لێدوانی‌ له‌و شێوه‌یه‌مان نه‌داوه‌".

هۆشیار زێباری ڕاشیگه‌یاندووه‌: "پۆستی‌ سه‌رۆک کۆمار پۆستێکی‌ سیادی‌ گرنگه‌ بۆ عێراق ‌و پێویسته‌ لەناوخۆی کورددا رێککەوتن‌ و ته‌وافقی له‌سه‌ر بکرێت".

ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی‌ هۆشیار زێباری له‌کاتێکدایه‌ که‌ مەسعوود بارزانی‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی‌ میدیا عێراقییەکان رایگەیاند: "بەگشت لایەک ڕادەگەیه‌نین کە هەر جۆرە لێدوان ‌و بۆچوونێکی لابەلا و لەژێر هەر ناو و ناونیشانێک بێت، پەیوەندی بەسیاسەتی پارتییەوە نییە و با وەک ڕای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمار نەکرێت".

News Code 4686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha