دەوڵەت باخچەلی: تیرۆریستانی HDPمان لە پەرلەمان ئاقاری سیاسیی تورکیا ناوێت

بەشی تورکیا- سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا داوا دەکات پەرلەمانی تورکیا متمانە لەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وەربگرێتەوە، کە وێنەی لەگەڵ چەکدارێکی پەکەکە گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر داوای سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئەنقەرە، دۆسیەیەک لە دژی سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە رێگەی وەزارەتی داد، پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرا و داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندیی دەکرێت بۆ دادگایی کردنی.

ڤۆلکان بۆرا، ئەو چەکدارەی پەکەکە کە وێنەی لەگەڵ سەمرا گوزەل گرتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر پەکەکە، لە ساڵی 2017 گیانی لەدەستدابوو و تەرمەکەی کەوتبووە دەست هێزەکانی تورکیا. له‌ ئه‌نجامی پشكنینی مۆبایلەکەیدا ئەو وێنانە دۆزراونەتەوە، کە ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە تورکیا و کوردستانی تورکیای تەنیوە.

هاوکات، ئەمڕۆ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: "چیدی بەرگەی ئەوە ناگرین لە ژێر گومەزی پەرلەماندا لەگەڵ تیرۆریستان دابنیشین. دەبێ بەزووترین کات پارێزبەندی لەم تیرۆریستە وەربگیرێتەوە و دادگایی بکرێت".

دەوڵەت باخچەلی، هەروەها پێداگری لە داخستنی هەدەپە کردەوە و گوتی: "بۆیان ئاشکرابوو ژنە پەرلەمانتارێکی ئێستای ئامەد چۆن "پەیوەندیی تاریکی" لەگەڵ ئەو چەکدارە هەبووە. بۆیە داوای کرد: "دەسبەجێ لێکۆڵینەوە و رێکاری یاسایی بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی و دادگایی کردنی ئەم پەرلەمانتارە جوداخوازە بکرێت و تووندترین سزای پێبدرێت".

News Code 4685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha