تورکیا بۆردوومانى سنوورى هه‌ولێری ده‌ست پێكردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ده‌ڤه‌رى برادۆست له‌سنوورى پارێزگارى هه‌ولێر فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردوومان كردوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ده‌ستیان به‌ بۆردوومانى کوێستان‌ و گوند و ئاواییەکانی سونوری ناحیەی سیدەکانی كردووه‌.

سه‌ربارى چڕى بۆردومانه‌كان، به‌ڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.

بۆردوومانی فڕۆکەكانى توركیا لەدوای کاتژمێر 3وه‌ دەستیپێکردووه‌ و چەندجارێک هەریەک لە کوێستانی بەربزین‌ و گوندی بێرکمی بۆردوومان کردووه‌.

بەبیانووی بوونی پەکەکەوە سوپای تورکیا بەردەوام لە ناوچەکە لەڕێگای فڕۆکەی جەنگی‌ و کۆپتەر و تۆپخانەکانیه‌وه‌، سنووری دەڤەری برادۆست بۆردوومان دەکات، بەوهۆیەوە ساڵانە بەدەیان هاوڵاتی سڤیل دەبنە قوربانی ‌و گوندنشینانیش ئاوارە دەبن".

News Code 4664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha