وەزیری بەرگریی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی پرسەکانی کەرکووک دەکەین

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند، پرسی کەرکووک بۆ ئه‌وان زۆر گرنگە، لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی دواپێشھاتەکانی پارێزگای کەرکووک و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لە نزیکەوە چاودێری دەکەین، بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبووڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە.

خولوسی ئاکار ڕاشیگەیاند: ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکووک، ھەموو ھەولێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئاسایشەوە سەرھەڵ نەدات".

News Code 4655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha