بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی دواپێشھاتەکانی پارێزگای کەرکووک و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لە نزیکەوە چاودێری دەکەین، بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبووڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە.
خولوسی ئاکار ڕاشیگەیاند: ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکووک، ھەموو ھەولێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئاسایشەوە سەرھەڵ نەدات".
Your Comment