یەکگرتووی ئیسلامی چاوی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەربژێرێکی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکگرتوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق چاوی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەننا ئەمین، بەربژێری سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق، بە رادیۆی رووداوی راگەیاندووە: بێ رەچاو کردنی ژمارەی کورسییەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەپێی ئەو پێگە و سەنگەی هەیانە، بەهۆی ئەو هەڵوێست و کاریگەرییەی لە خولەکانی رابردووی پەرلەمانی عێراق پێشانیان داوە لە هەڵوێستە نیشتیمانییەکانیان لە کاتی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان و داکۆکی کردن لە مافەکانی گەلی کورد لە کاتە جیاوازەکانی دیکە، پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەمافی خۆیان دەزانن.

موسەننا ئەمین، گوتیشی، "ئەگەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانیشمان بەر نەکەوت، چاومان لەوەیە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بنرخێندرێین وەک چۆن لە دوو خولی پێشوو بە پشتیوانی هەندێک لایەن رێگەمان نەدا کە ئەو کارە بکرێت، ئێستاش چاوەڕێین لانیکەم لەم قۆناخەدا پارتی و یەکێتی بیسەلمێنن بەوەی کە رکابەریمان ناکەن و پشتیوانمان دەبن بۆ ئەوەی بمانخەنە بەردەم ئەو بەرپرسیاریەتییەی کە ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بەوەی لەو ئاستەدا دەبین."

موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەش دا، "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی دەبینە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن کە ئەوە بڕیاری سەرکردایەتیی یەکگرتووە سەرەڕای ئەوەی چەندین پێشنیارمان بۆ کراوە بەوەی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە پاکێجێکدا بەشداربین لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، پێمانوایە بەشداریکردنی هەموو حزبەکان لە حکومەت بووەتە هۆکاری بێدەنگ بوونی هەموو لایەنەکان لە وەزیرەکانی یەکدی کە ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی."

بەربژێرە سەرکەوتووەکەی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، پێویستە کۆمەڵێک هێزی سیاسی بچنە بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ئەوەشی دەیەوێت حکومڕانی عێراق بکات دەبێت بەرگەی رەخنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بگرێت و بەرپرسیاریەتی حکومڕانییەکە بخاتە سەرشانی خۆی کە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی نیزامێکی سیاسی تەندروست لە وڵاتدا درووست بێت.

News Code 4642

Your Comment

You are replying to: .
captcha