گفتوگۆیێکی  زۆر بەسوود سەبارەت بە شایستەکانی دوای هەڵبژاردن، بەنێوان شاندی کوردی ڕەوتی سەدر بەڕێوەچووو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەبارەت بە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و پێکهێنانی حکوومەت رایگەیاند، پێویستە بیسەلمێنن دیموکراسی و شایستەی هەڵبژاردن لە دیاری کردنی چارەنووسی ئەم وڵاتەدا دادوەر دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لە بەغدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ سەردانی دەستەی سیاسی رەوتی سەدرمان کرد؛ دیدارێکی دۆستانە و راشکاوانە و روون بەڕێوەچوو. سەبارەت بە شایستەکانی دوای هەڵبژاردن، ئەم گفتوگۆیە زۆر بەسوود بوو؛ لە راستیدا شایستەیەکی گرنگ و نیشتمانییمان لەپێشە لە رۆژی نۆی ئەم مانگەدا کە رۆژی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراقە، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لەم وڵاتە؛ بۆیە پێویستە لەسەر هەمووان سوود لەم هەلە ببینین؛ هەروەها بیسەلمێنین کە دیموکراسی و شایستەکانی هەڵبژاردن دادوەر دەبن لە دیاریکردنی چارەنووسی ئەم وڵاتەدا".

هاوکات نەسار روبەیعی، جێگری یەکەمی سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر لە هەمان کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییدا کە تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەی بوو؛ رایگەیاند: "شەرەفمەند بووین ئەمڕۆ بە پێشوازی کردن لە شاندی هاوبەشی کورد لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی، ئەوەش تەواوکەری لێکتێگەیشتنە گەورەکانە کە ماوەیەکی زۆرە هەن. بە ویستی خودا، هەڵوێستەکان یەکن و باشن سەبارەت بە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە و پێکهێنانی حکوومەت".

شاندە هاوبەشەکە لە لایەن پارتی پێکهاتووە لە: هۆشیار زێبار، سەرۆکی شاندی پارتی، عەرەفات کەرەم، جەعفەر ئیمینکی، نازەنین وەسو و شوان تەها؛ لە لایەن یەکێتیشەوە پێکهاتووە لە عیماد ئەحمەد، عیزەت سابیر، خالید شوانی و هەرێم کەمال ئاغا.

News Code 4639

Your Comment

You are replying to: .
captcha