بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێكدا دەڵێت: وەک وەفایێک بۆ رێكخەر و دامەزرێنەری كۆچكردووی كورد نەوشیروان مستەفا پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەم لێدوانەی یوسف محەمەد لەكاتێكدایە بڕیارە 26ی ئەم مانگە بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفڕانسی خۆڕێكخستنەوە ببەستێت و هاوكات رێكخەری نوێش كە ناوی چیا نەوشیروان مستەفا دەهێندرێت هەڵببژێردرێت.
ئەمەش دوای پێكهێنانی دەستەیەكی 7 كەسی دێت بۆ رێبەرایەتی گۆڕان تا بەستنی كۆنفڕانس و پێش ئەم دەستەیەش لیژنەیەكی دیكە دوای شكستی هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەر پێكهاتبوو.
بەرپرسانی گۆڕان دەڵێن ئەوان خۆیان رێكدەخەنەوە و دەچنەوە سەر رێچكەری كاری رابردوویان.
Your Comment