سەرۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق؛ کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق  پێشوازیی کرد لە مارک برایسۆن ریتچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و پتەو کردنی هەماهەنگی و ھاوکاری نێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە لەگرنگی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی پشتیوانی لە دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوە.

ھەروەھا دووپاتی کردەوە لە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق وەک بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

News Code 4622

Your Comment

You are replying to: .
captcha