کوردپرێس: بەشێک لە پهیامی پیرۆزبایی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی سهری ساڵی تازهی زاینییهوه:
ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لەپێناو زاڵبوون بە سەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پڕۆژەی گرنگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پڕۆژی نوێ بەگەڕ بخەین.
هەروەها بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەندین کارەساتی سروشتی و ڕووداوی نەخوازراویش ڕوویان دا کە زیانی گیانی و ماددیان لێ کەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگری کردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت .
Your Comment