بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لەسەر سکاڵای هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئهنجامی ههڵبژاردنهكانی 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2021 کردبوو، لە ئەنجامدا سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رەت کردەوە بەڵام ڕاشیگەیاند بڕیاری دادگا بۆ پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە "تا یهكلایی كردنهوهی سكاڵاكان دوا دهخهین".
هاوکات داواکارییەکەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئهنجامی ههڵبژاردنهكان رەتکرایەوە، هەروەها دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشی رەت کردەوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق داواشی لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد یاسای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت، بەجۆرێک جیاکردنەوەی دەنگەکان تەنها لەرێگەی دەستییەوە بژمێردرێن و پشت بە جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەبەسترێت. هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا دادگا سکاڵای دژی بونی کۆتا لەپەرلەمان رەت کردەوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری تاکە لایەنە بۆ یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکانی تایبەت بە کێشەی هەڵبژاردنەکان.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment