بە هۆی لافاوەوە لە پارێزگای هەولێر هەشت کەس گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان_ پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌بارانبارین كه‌ شاری هه‌ولێری گرته‌وه‌، لافاو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروست بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكدا به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینه‌كه‌ی شه‌وی رابردو، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو دروستبوه‌، له‌ئێستاشدا دۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵه‌ و رێگای ئه‌و شوێنانه‌ ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لافاوه‌كه‌یان تێدا دروست

ناوبراو وتیشی، "به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌، هه‌شت كه‌س مردون كه‌ سێ كه‌سیان ئه‌ندامی خێزانێكن له‌ناحیه‌ی داره‌تو، هه‌روه‌ها له‌نێو مردوه‌كاندا، منداڵ هه‌یه‌. جگه‌ له‌وه‌ش كه‌سێك به‌هۆی هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك مردووە.

ئومێد خۆشناو، باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ئێستادا دۆخی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ها رێگای هاتوچۆش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ئاساییكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ ئاسته‌نگیان بۆ دروست بوبو.

پێشتریش، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر وتی، له‌ئه‌نجامی رێژه‌یه‌كی زۆری بارانبارین، كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردو، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌سنه‌زان، هیران سیتی، رۆشنبیری، داره‌تو، قه‌ته‌ری مامزاوا و سه‌ركارێزان، عاره‌ب كه‌ندی و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌، لافاو دروستبو، به‌وهۆیه‌وه‌ زیانی زۆری ماددی و گیانی لێكه‌وته‌وه‌.

News Code 4421

Your Comment

You are replying to: .
captcha