مەسروور بارزانی لە گەڵ ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ کۆشکی سپی کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە  شاری مەنامە، لە گەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا له‌ کۆشکی سپی کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی مەسروور بارزانی لە بەباننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاووتوێ کرا.

ڕاشیگەیاندووە لە دیدارەکەدا جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.

News Code 4165

Your Comment

You are replying to: .
captcha