پارتی دیموکرات: پاش ڕێکەوتنی ڕەوتە شیعەکان لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ لەگەڵیاندا دەست پێدەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند حزبەکەی بۆ دەستپێ کردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ چاوەڕوانە ناو ماڵی شیعە لەگەڵ یەکتر ڕێکبکەون.

بەپێی هەواڵی کودپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام چاوەڕێن شیعە خۆی یەکلایی بکاتەوە.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "ئەوان خۆیان دەبێت ئەو کێشانەی کە هەیە چارەسەری بکەن، لێکتێگەیشتن دروستبکە، بۆ ئێمە گرنگە ئەوان لێکتێگەیشتنیان هەبێت و بە لێکتێگەیشتنەوە دەست بە دیاری کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکەن، چونکە ئەو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە دەبێت ئێمە و سوننەش بۆچوونمان لەسەری هەبێت، چونکە دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەموو عێراق بە کورد، سوننە و شیعەوە".

News Code 4126

Your Comment

You are replying to: .
captcha