ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامی: گەندەڵیی و نادادپەرەوەریی هۆکاری کۆچی گەنجانن لە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامی گەندەڵیی و نادادپەروەریی بە هۆکاری کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستان ناودەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی هۆکاری کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان ئەبووبەکر کاروانی، ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامی بە ڕۆژنیوزی وتووە: "هەستی نامۆبوون، گەندەڵیی و نادادپەروەریی، کە تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت، هۆکاری کۆچی گەنجانن".

کاروانی پێیوایە، هەندێک لە ڕۆشنبیران و ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو بەشدارن لە هاندان بۆ کۆچکردن، بەجۆرێک، کە بابەتی ئینتیمای نیشتیمانیی و نەتەوەیی و پەیوەستیی مرۆڤ بە خاکەکەیەوە لاواز دەکەن.

شایانی باسە هەفتەى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆر لە کۆچبەران، کە هەندێکیان هاوڵاتى هەرێمی کوردستان بوون لە وڵاتى بیلاڕووسیاوە کەوتنە ڕێ و پاش گەشتنیان بە سنوورەکانى وڵاتى پۆڵەندا هەوڵیاندا ئەو بەربەستانە تێپەڕێنن، کە هێزەکانى پۆڵەندا لەسەر سنوورى وڵاتەکەیان دروستیانکردووە، بەڵام ڕووبەڕووى ڕێگریى بوونەوە.

News ID 4116

Your Comment

You are replying to: .
captcha