سەرۆککۆماری ئێران: پێوەندیی باشی ئێران و تورکیا لە بەرژەوەندیی هەر دوو لا و ناوچەکەشە

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بە سەردانێک لە تارانە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران دیداری کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا ڕەئیسی جەختی کردە سەر پێوەندیی ئیجابیی نێوان ئێران و تورکیا.

کوردپرێس:

دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی دووشەمە 24ی گەڵاڕێزانی 1400 مەولوود چاوش ئوغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەو وڵاتە لە تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە پێوەندیی نێوان ئێران و تورکیا کرد و بە تایبەتی لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کەرتی ئابووری جەختی کردەوە کە بووژانەوە و پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە بەرژەوەندیی هەر دوو لایە و ئێران ئامادەیە پێوەندییەکانی فراوانتریش بکات.

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی پێوەندیی ئیجابیی نێوان ئێران و تورکیا کاریگەریی باشی لە سەر هاوسەنگیی دەسەڵات لە هەموو جیهان و بەتایبەت لە ناوچەکە دەبێت.

شایانی باسە وەزیری دەرەوەی تورکیا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە.

News Code 4097

Your Comment

You are replying to: .
captcha