بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له بهیاننامهکهی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراقدا هاتووه، دوای 3 مانگ لە بەدواداچوونی بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانییان ئەبوو قوتادە، کە بە ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش ناسراوە، لە وادی شای باشووری کەرکووک بکوژن.
ههواڵگری عێراق له بهیاننامهکهدا روونیکردهوه، ناوی ئەو ئەمیرەی داعش، یاسین شوکر مەحمەد عززی بووە، بە ئەبوو قوتادە ناسراو بووە.
Your Comment