بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: "سەبارەت بە کوردەکان، پێوسیتە خۆیان وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی سووریا تەماشا بکەن، ئێمە پەیوەندی توندوتۆڵمان لەگەڵ نوێنەرە کوردەکان هەیە و ئامادەین هەماهەنگ بین بۆ ئەوەی تەواوی ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد بچەسپێن".
لاڤرۆڤ گوتیشی: "لەو خولانەی دانیشتندا، کە لەسەر پرسی سووریا بەڕێوەدەچن، لەچوارچێوەی رێکارەکانی کۆمیتەی دەستووریدا، ئامۆژگاری کوردەکان دەکەم فریوو نەخۆن و نەچنە ئەو گەمەیەوە، کە ئەمهریکییەکان بۆیان پێشنیاز دەکەن".
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژهی بهوه کرد، ئهمهریکییهکان دەخوازن ویستی جیاخوازییان تێدا زیاد بکەن و دەخوازن بەم پلانە بێزاری و رێگری لەبەردەم هێشتنەوەی یەکپارچەیی سووریادا دروست بکەن، ئەمە گەمەیێکی مەترسیدارە و دەشێت سەربکێشێت بۆ زیانگەیاندن بە تەواوی پرسی کورد و شکستپێهێنانی نەک تەنیا لە سووریا، بەڵکوو لە وڵاتانی دیکهشدا.
Your Comment