به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی دووهه‌می 2018 ته‌مه‌ل کهرهموڵڵائۆغڵۆ له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌ردۆغان کاتێک له زینداندا بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌یانده‌هێشت ببێته موختار، دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا فریای که‌وت و هه‌وڵی ئازاد کردنی دا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ناڵێم دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌موو کاتێک بڕیاری دروستی داوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێک بدات ده‌بێت حکوومه‌تی تورکیا به وردی بڕیاری خۆی له‌م بابه‌ته‌وه یه‌کلا بکاته‌وه. ئێمه حکوومه‌تێکی ئازادین ده‌توانین به هیچ لایێکه‌وه نهبهسرێینهوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که وه‌ک یاسای لێ هاتبێت و ماده‌یێکی یاسایی له‌سه‌ر هه‌بێت ئه‌وا ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت".
شایانی باسه؛ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پێشتر له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که پابه‌ند نابن به بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بۆ ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و هه‌ڵمه‌تێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌که.
ئه‌م هه‌واڵه له خه‌ندان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment