دەخوازین کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن

بەشی سووریا- ئەمنیە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا وتوویەتی حەز دەکەن کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا بە ئاشتییانە چارەسەر بکەن.

کوردپرێس:

ئەمنیە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەو بارەیەوە ڕووسیا حەز دەکات لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتدا دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دەسەڵات بگێڕێت هەر بۆیەش هەوڵ دەدەن ئەنقەرە و دیمەق لێک نزیک بکەنەوە.

ناوبراو تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و زیادی کرد: ئەگەرچی هێزی سووریای دیموکرات و هێزەکانی سوپای ئەمریکا پێوەندی و عیلاقاتی باشیان لەگەڵ یەکتر هەیە بەڵام بەوەشەوە سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات. دیارە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و ئەمریکاش داوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ئەو مەسەلەیە دەکەن.

ئەمنیە عومەر گوتیشی: دیارە هیچ نەخشەڕێگا و چارەسەرێک ناگاتە ئەنجامی ئیجابی مەگەر ئەوەی کورد و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتی تێدا لەبەرچاو گیرابێت.

ئەو هاوسەرۆکەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەوڵ دەدەن نوێنەریان هەبێت لەو لیژنەیەی بڕیارە دەستووری نوێی سووریا دابڕێژێت و گوتیشی: گەلی سووریا خاوەن ئەو ئیرادەیەیە کە دەتوانێت خۆی چارەی خۆی بنووسێت و هیچ نەخشەڕێگا و ئەجیندایێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی داواکارییەکانی گەلی سووریا ناگاتە ئەنجامی ئیجابی.

News Code 39585

Your Comment

You are replying to: .
captcha