سەرۆککۆماری عێراق: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکە دەستوور دەستەبەری کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکە دەستوور دەستەبەری کردووە.

کوردپرێس:

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ و هێزەئەمنییەكان لە ڕێگەی تویتێكەوە ڕاگەیاند و دەڵێت: خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکە دەستوور دەستەبەری کردووە و پێویستە خۆپیشاندانەکان لەو چوارچێوەیە دەرنەچن.

هەروەها، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان نوسیویەتی: پێكدادانی نێوانیان مایەی نیگەرانیە و ڕەتیدەکەینەوه و پێویستە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت بۆ ئەوەی گەرەنتی دووبارەنەبونەوەی بکرێت.

سەرۆك كۆماری عیڕاق لە كۆتایی تویتەكەیدا بە گرنگییەوە باس لە ئاسایشی گشتی عێراق دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە لەوەی، پاراستنی ئاسایشی گشتی ئەرکێکی نیشتمانییە.

شایانی باسە ئەمڕۆ، لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو هێزانە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕەت دەكەنەوە دەستی پێكرد و دواتر گرژی و پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروست بوو، بەهۆی تەقەی هێزەئەمنییەكانەوە ژمارەیێک خۆپیشاندەر بریندار بوون.

News Code 3949

Your Comment

You are replying to: .
captcha