گفتوگۆی مەسروور بارزانی و شاندی ئەمریکی لەبارەی چالاکیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئەمریکیدا گفتوگۆ دەربارەی چالاکیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەولێر و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتیی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆز کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

News Code 3906

Your Comment

You are replying to: .
captcha