پارێزگاری کوردستان: فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان توانای ئەوەی تێدایە بکرێتە برەندی فەرهەنگی کوردستان

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکدا باسی فستیڤاڵ و بەرنامە فەرهەنگییەکانی پارێزگای کوردستانی کرد و ڕایگەیاند فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان توانای ئەوەی تێدایە بکرێتە برەندی فەرهەنگی کوردستان.

کوردپرێس:

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە ڕێوڕەسمی کۆتاییی ڤشتیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریواندا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کوردستان پارێزگایێکی فەرهەنگییە و ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کار بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی کوردستان بکەین.

مورادنیا زیادی کرد: سەرباری کێشەکانی ئێستا و نەخۆشیی کۆرۆنا بڕوامان وایە کە نابێ بەرنامە فەرهەنگییەکانی پارێزگای کوردستان دابخرێن و بەپێچەوانە دەبێت بە هەموو تواناوە فستیڤاڵ و بەرنامەکان بەردەوام بن و پارەی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.

پارێزگاری کوردستان گوتیشی: ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین کاری فەرهەنگیمان وەک کارنامەی کاریمان گرتۆتە بەر و گرینگترینیان کرژکردنەوەی بیناکردنی هۆڵی فەرهەنگیی سنەیە کە 14 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.

شایانی باسە فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ئەمڕۆ دووشەمە 1ی نۆڤێمبێری 2021 بەرامبەر بە 10ی گەڵاڕێزانی 1400ی هەتاوی لە شاری مەریوان کۆتاییی بە کارەکانی ئەم خولەی خۆی هێنا.

News Code 3900

Your Comment

You are replying to: .
captcha