به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له وته‌یێکدا بۆ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی (ئاکه‌په) ڕه‌تی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ئابووری قورس بووبێته‌وه تا پێویست بکات تورکیا داوای یارمه‌تی له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بکات و له‌وباره‌یه‌وه وتی:" تورکیا کتێبه‌که‌ی به سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا داخستوووه، ناکرێته‌وه دووباره."
لیره‌ی تورکی ته‌نیا له‌مساڵدا نزیکه‌ی له‌سه‌دا 40 به‌هاکه‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا له‌ده‌ست دا. دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکی به‌هۆی نیگه‌رانییه‌کانه‌وه‌یه له‌باره‌ی هه‌ژموونی ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا به سه‌ر سیاسه‌تی داراییی ئه‌و وڵاته‌دا و هه‌روه‌ها ناکۆکیی دیپلۆماتی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره به‌هۆی ده‌ستگیرکردنی قه‌شه ئاندرو برونسن به تۆمه‌تی تیرۆره‌وه که خۆی ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی حکوومه‌ته‌که‌ی به‌رده‌وام نکۆڵیان کردوووه له‌وه‌ی که ئابووری تورکیا له قه‌یراندا بێت و دووپاتیان کردوووه‌ته‌وه که دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکی به‌هۆی "شه‌ڕێکی ئابووریه‌وه‌یه" له دژی تورکیا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment