به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 15ی ئهیلوول عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران برووسکه‌یێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد به په‌یوه‌ندییه فراوانه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی و ھیوای خواستوووه له سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی حه‌لبوسیدا ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
له برووسکه‌ی پیرۆزباییی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران‌دا هاتوووه: " گه‌لی عێراقی مه‌زن به مێژووی مه‌زنی پێگه‌یێکی تایبه‌تی ھه‌یه له‌لای گه‌ل و حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێران و ھیوادارم عێراق سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت."
شایانی باسه؛ ڕۆژی شه‌ممه 15ی ئهیلوول ٢٥١ په‌رله‌مانتاری عێراق به‌شدارییان له ده‌نگدان بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد و ١٦٩ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به محه‌مه‌د حه‌لبوسی کاندیدی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دا.
محه‌مه‌د ریکان ئه‌لحه‌لبوسی گه‌نجێکی سوننه مه‌زھه‌بی خه‌ڵکی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراقه و له‌دایکبووی ساڵی ١٩٨١ه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment