کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا مسته‌فا کازمی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه رایگه‌یاند.وه: هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مان یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن بوو که له عێراق ئه‌نجامبدرێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی جێبه‌جێ نه‌کرێت و سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ک کاندید به‌شداری تێدا نه‌کات، "بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد و جێگه‌ی متمانه به‌ڕێوه‌بچێت و دووربکه‌وینه‌وه له فشاری سیاسی، به‌شداریم له پرۆسه‌که‌دا نه‌کرد".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ڵبژاردن کرۆکی دیموکراسییه و گه‌لی عێراقیش به‌به‌شداری کردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌لماندی گه‌لێکه که سووره له‌سه‌ر ئایینده‌ی خۆی و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و بۆ سه‌رده‌می دیکتاتۆریه‌ت و تاکڕه‌وی ره‌تده‌کاته‌وه و له‌هه‌وڵیشدایه بۆ بونیادنانی ئاینده‌یه‌کی ڕووناک بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو".
مسته‌فا کازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "پێویسته وه‌کوو گه‌ل و هێزه سیاسییه‌کان و حکوومه‌ت یه‌کڕیز و هه‌ماهه‌نگی یه‌کتر بین و هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی بگوازینه‌وه بۆ کاری جدی دوور له‌دروشمه‌کان، تا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌هۆی ئه‌زموونه‌کانه‌وه وه‌رمانگرت راستیان بکه‌ینه‌وه و پلان بۆ داهاتوویه‌ک دابنێین که گونجاوی گه‌لێک بێت په‌نجه‌مۆری له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه".
مسته‌فا کازمی جه‌ختیشی کرده‌وه، "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که به زۆرترین بێگه‌ردی و بێ هیچ ده‌ستوه‌ردان و فشاری حکومی ئه‌نجامدرا، بووه هۆی تۆکمه‌تر کردنی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م وڵاتانی دیکه‌ی به عێراق".
سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی خۆشی ئاراسته‌ی کاندیده براوه‌کانی په‌رله‌مان کرد و وتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆڕاو نییه، هه‌مووان براوه‌ن، چوونکه رکابه‌رایه‌تی له‌پێناو عێراق بووه، پێویسته له‌سه‌ر کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، مافی هه‌مووان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بده‌ن، به‌دواداچوونی جدی بۆ هه‌موو تانه‌کان بکرێت و مامه‌ڵه‌ی یاساییش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کان بکرێت".
Your Comment