ڕێزان ناسان ئهندامی پارتی دیموکراتی کورد له سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەرییەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لەسەر دۆخی کورد و وتی: بێ گومان مسۆگەر کردنی کورسیی زیاتری پەرلەمانی عێراق لەلایەن حزبە کوردییەکانەوە لەبەرژەوەندی گشتیی کوردەکانی عێراقدایە و گەشەسەندنی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانێت مافی هەردوو لایەنەکە دەستەبەر بکات.
ناوبراووتیشی: تا هەر ئاستێک کە دۆخەکە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی گونجاوتر بێت دۆخەکە بۆ خۆشگوزەرانیی زیاتر فەراهەم دەبێت بۆیە عێراقیش دەبێت هەر لەم چوارچێوەدا بڕواتە پێش.
ڕێزان ناسان زیاتر وتی: ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەبینرێت، هەڵبژاردنەکە سەرکەوتووانە بووە و پرسی سەلامەتی هەڵبژاردن زیاتر لە ڕابردوو بەدەست هاتووە و کوردەکانیش لەمسۆگەر کردنی ئەو کورسییانەی کە چاوڕوانیان دەکرد بەدەستی بێنن سەرکەوتوو بوون.
Your Comment