١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٨:٠٠
پڕۆسەی دەنگدان لە عێراق دەستیپێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانیی ئەمڕۆ بەکاتی عێراق بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرووی دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق کرانەوە.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا دەنگدەران دەنگ بە تاکە کاندیدێک دەدەن، کە تێیدا زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە سێ هەزار و 240 کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.

کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخان کراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

News Code 3628

Your Comment

You are replying to: .
captcha