بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە توویتەر ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەک کردنی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون".
ئاماژەی بەوەش كردووە، بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەک کردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی دانیشتوان.
Your Comment