بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له پاتريارک مار ئاواى سێيه‌م، پاتريارکى که‌نيسه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له جيهان کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وە‌کەدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووباره پيرۆزبايى له پاتريارک بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى، هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييێکى بۆ سه‌رخستنى ئه‌رکى خۆيان و که‌نيسه‌که‌يان دووپات کرده‌وه: "هه‌روه‌ها رۆڵى قەداسەتیان و که‌نيسه و پياوان و مامۆستایانى سه‌رجه‌م ئايينه‌کانى له قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژيان و لێبوورده‌يى و ئاشته‌وايى و بوونى کورسيى پاتريارکى له هه‌ولێر به گرنگ و مانادار و مايه‌ى متمانه له قه‌ڵه‌م دا."
رۆژی دووشەممە 13ی ئەیلولی2021 لە کەنیسەی مار یوحەننای مەعمدان لە عەنکاوەی هەولێر و لە رێوڕەسمێکدا 122یەمین پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتیی ئاشووریی دەستبەکاربوو. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چەند وەزیرێک و ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.
لە کۆبووەنەوەکەی ئەمڕۆدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پاتريارک مار ئاواى سێيه‌م وێڕاى خۆشحاڵى و سوپاس و پێزانين بۆ به‌شداريى نێچيرڤان بارزانى له رێوڕه‌سمى دانانى قه‌داسه‌تى پاتريارکدا، ستايشى رۆڵ و کاريگه‌ريى سەرۆکی هەرێمی کوردستانی له پشتگيريى پێکهاته‌کان و پاراستنى پێکه‌وه‌ژيان و ته‌بايى له هه‌رێمى کوردستان کرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له ميانڕه‌وى و بايه‌خ و گرنگيى سه‌قامگيرى کرده‌وه.
تاوتوێ کردنى کاروبارى که‌نيسه له هه‌رێمى کوردستان، عێراق و جيهان و دۆخى کریستیانەکان و پێکهاته‌کان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که بوو که تيايدا پاتريارک مار ئاوای سێیەم سوپاسى گه‌ل و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى کرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان، به‌تايبه‌تيش ئاواره کریستیانەکان.
Your Comment