بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ک خۆی هه‌یه، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه، ئه‌ویش ئه‌و گرووپ و چه‌کدارانه‌ی لەوێ دروست کراون، له شنگال ئاڕاسته ده‌کرێن و ئه‌و لایه‌نانه له کوردستانی سووریاوە دێنه ناو چیای شنگال.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەش کردوە، ڕێکه‌وتنی شنگال وه‌ک پراکتیک جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌ڵام ئامادهییێک له لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، جیا له‌وه‌ش گروپێک له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌کدار و میلیشیایانه ده‌که‌ن که تا ئێستا له شنگالن.
ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێویسته حکوومه‌تی عێراقی ئه‌و گرووپانە له‌وێ ده‌ربکات و ئاواره‌کانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و حکوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ کردنی.
Your Comment