بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید نوێنەرێکی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان کاندیدی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنەکانی بەردەم بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: ئێمه ڕازیین له هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌ردا با هیچ که‌سێک له کوردستان سه‌رپه‌رشتی نه‌کات هیچ که‌سێک با چاو‌دێر نه‌بێت با خه‌ڵکی له ده‌ره‌وه بهێنین ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی ئیسلامییه‌کان زۆرینه نه‌بووین من یه‌کێک ده‌بم له‌وانه‌ی ده‌ست له‌کاری حیزبی ده‌کێشمه‌وه.
ناوبراو درێژەی دا خۆ هەر بۆ نموونه پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی چه‌ند ده‌نگی هێناوه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو 47 هه‌زار ده‌نگی هێناوه ئێمه 53 هه‌زارمان هێناوه چوونکه به‌ڕاستی له‌وێ نه‌یتوانیوه ته‌زویر بکات، پاره‌شی به‌خشیوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی خانه‌نشین کردووه و خه‌ڵکی دامه‌زراندووه، بۆنموونه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ولێر چه‌ند ده‌نگی له ئێمه‌زیاتر هێناوه؟ به‌ئه‌ندازه‌ی ئێمه ده‌نگی هێناوه که‌واته قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه.
عەبدولستار مەجید وتیشی" من دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر له که‌ش و هه‌وایێکی ئارام و ئازاد و بێ ساختەکاری هه‌ڵبژادن بکرێت دڵنیام ئیسلامییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان زۆرینه‌ن، له‌عێراقیشدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت که پڕه له ملیشیا و ده‌ستی ئه‌و وڵات و ئه‌و وڵاتی له‌پشته من باسی ئه‌وه ناکه‌م به‌ڵام باسی خۆمان ده‌که‌م که هه‌ڵقوڵاوی ناو خه‌ڵکی خۆمانین و ده‌ست له‌پشتدراوی هیچ وڵات و خه‌ڵکێکنین، به‌کرێگیراوی هیچ که‌سێک و هیچ وڵاتێکنین، سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆمانمان هه‌یه، ته‌حه‌دا ده‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره با هه‌ڵبژاردنی بێ غه‌ل و غه‌ش بێ ساختەکاری بێت ته‌نها ئێمه ئه‌و داواکاریه‌مان هه‌یه له ده‌سه‌ڵات که هه‌ڵبژاردنێکی خاوێن بکرێت بێ ساختەکاری ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌رچی بێت ئێمه قبووڵمانه."
دەربارەی ئەو ڕەخنانەی کە هەندێک ئاڕاستەی خودی خۆی و حیزبەکەی دەکەن لەسەر ئەوەی بەردەوام چەند کەسێک بۆ پۆستەکان دووبارە کاندید دەکاتەوە لە نێویشیاندا خودی خۆی (عەبدولستار مەجید)، لە وەڵامدا ناوبراو وتی: "من بۆ هیچ پۆستێک نه بۆ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو نه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ئێستاش نه بۆ په‌رله‌مانی عێراق من خۆم داوام نه‌کردووه به‌ڵکوو هه‌میشه پێشنیار کراوه به‌ڕاستی سیسته‌م لای ئێمه هه‌ڵبژاردن بووه واته دانان نه‌بووه هیچ که‌سێک نه‌یتوانیووه هیچ که‌سێکدابنێت به‌ڵکوو به هه‌ڵبژاردن بووه و ئێمه‌ش هه‌موومان پابه‌ندبووین به زۆرینه و به بڕیار که به هه‌ڵبژاردن بێت."
ناوبراو وتیشی: "به‌ڕاستی بۆخۆم پێم‌خۆش بوو بۆ به غداد و نه‌حه‌زیشم لێیه‌تی من سه‌رۆکی فراکسیۆنم له په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانتارم واته که‌سێک نییه خۆی بخاته ئه‌م مه‌عمه‌عه‌یه‌وه له‌وانه‌یه بۆ من ڕیسک-خۆدانه به‌ر مه‌ترسی بێت که هه‌موو هه‌فته‌یێک بچمه به‌غداد و بگه‌ڕێمه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته‌کانیشی له‌وێ بوه‌ستێت، بەڵام دیاره من پابه‌ندم به پره‌نسیپی حیزبیه‌وه.
Your Comment